لە بەشێك لە نانەواخانەكانی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی تر نرخی نان گران كرا و 6 نان كرا بە هەزار دینار، بەپێی قسەی نانەواخانەكانیش بەهۆی گرانبوونی ئاردەوەیە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 3ی 2022، بەشێك لە نانەواخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی نانیان گران كرد و 6 نان بە كێشی گونكی 100 گرامییان كرد بە هەزار دینار.
ئەو نانەواخانانە باس لەوە دەكەن، نرخی ئارد زۆر بەرزبووەتەوە و حكومەتیش وەڵامی داواكارییەكانیان ناداتەوە و كێشەكانیان بۆ چارەسەر ناكات، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیەی پێشوو 8 نان بە هەزار دینار بێت ئەوا هیچ دەستكەوتێكیان نابێت و زیان دەكەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتریش چەندین جار نانەواخانەكانی سلێمانی گردبونەوەیان كرد و داوایان لە حكومەت دەكرد نرخی ئارد و سوتەمەنییان بۆ هەرزان بكات و دوا دەرفەتیان دیاری كرد.