کۆمپانیای لینۆڤۆ مۆبایلی هۆشمەندی ناوازەی Legion Y90ی نوێی ئاشکرا کرد کە دەتوانێت وەڵامدەرەوەی خواستی عاشقانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بێتو نرخەکەشی لەدەوروبەری 633 دۆلاری ئەمریکیدا دەبێت.
کۆمپانیا چینییەکە ڕوونیکردۆتەوە کە مۆبایلە نوێکە شاشەیەکی ئەمۆلێدی قەبارە 6.9 ئینچی هەیە کە کوالێتی پیشاندانی دەگاتە 2460×1080 پێکسڵ، هەروەک تێکڕای چالاککردنی وێنەی 144 هێرتزو پلەی درەوشانەوەی 1300 نێتە.
هەرچی پڕۆسێسەرەکەیەتی ئەوە لەجۆری Snapdragon 8 Gen 1و ڕامێکی 12 و 18 گێگابایت، هەروەک یادگەی ناوخۆییەکەی لەنێوان 256 بۆ 640 گێگابایتە.
ئەوەی پەیوەستە بەکامێرای مۆبایلەکە ئەوە کامێرا سەرەکییەکەی کوالێتییەکەی 64 گێگابایتەو کامێرایەکەی گۆشەفراوانیشی هەیە.
پاترییەکەشی توانایەکی بێوێنەی هەیەو دەگاتە 5600 میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا کە تایبەتمەندی خێرا بارگاویکردنەوەی هەیە بەگوڕی 68 وات.