بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران و بڕێك لەو ماددەیەشیان پێگیراوە.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی گومان لە چوار گەشتیاری بەناسنامە عەرەب كرا لەیەكێك لەپڕۆژە گەشتیارییەكانی قەزای دوكان كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان گەیشتنە شوێنی مانەوەی گەشتیارەكان.
ئەوەش هاتووە، تونرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر بكرێن، لەئێستادا تۆمەتباران كە لە دایكبووی ساڵانی 2000 و 1998 و 1990 و 1999ن و دانیشتوی شاری بەغدان و بەمەبەستی گەشتكردن هاتوونەتە قەزای دوكان راگیراون، دوای ناردنیان بۆ پشكنین دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.