كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر ڕایگەیاند، كە لە ئەمڕۆوە گۆڕانكاری لە كاتی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان دەكرێت.
كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەمڕۆوە شەممە ٢٠٢٢/٣/٢٦ پێدانی کارەبای مۆلیدە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك لە بەیانیان لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بۆ ٩:٠٠ی بەیانی دەبێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، نیوەڕوان کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژانی هەینی و ڕۆژە پشوو فەرمیەکان لە بەیانیان کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەو دەبێت.