ڕیاڵ مەدرید لە سێلتافیگۆی بردەوە

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید بە سەرکەوتنەکان شادبویەوە و لە سێلتافیگۆی بردەوە.

لە یاریەکانی هەفتەی 30ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە بووە میوانی یانەی سێلتافیگۆ و یاریەکەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.

یاریەکە هەر لە سەرەتاوە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و چەندین هەلی مەترسیدار تیادا بوو و سێلتافیگۆ لە خولەکی52 تاکە گۆڵەکەی خۆیان تۆمارکرد و دوو گۆڵەکە یانەی شاهانەش لە خولەکەکانی 19 و 69 لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکران، هەمان یاریزان لە خولەکی 64 لێدانێکی سزای لەدەستدا.

لەو ئەنجامەش ڕیاڵ مەدرید خاڵەکانی گەیاندە 69 خاڵە و لەپێشەنگی ڕیزبەندیدایە، سێلتافیگۆش بە 36 خاڵەوە لە پلەی 11 یەمدایە.

پەیوەندیدار