ئەلێگری دووپاتیکردەوە یۆڤانتۆس ڕکابەری نازناوی خولی ئیتاڵیای لەدەستدا و ئینتەرمیلانیش دەتوانێت نازناوەکە بباتەوە.
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دووپاتیکردەوە، پاش شکستەکەیان بەرامبەر ئینتەرمیلان دەتوانێت بڵێت ناتوانن ڕکابەری نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا بکەن و بە بۆچوونی ئەویش ئینتەرمیلان توانای ئەوەی هەیە میلان و ناپۆلی تێپەڕێنێت و پارێزگاری لە نازناوی وەرزی ڕابردوو بکات.
ئەلێگری سەرەڕای شکستەکەش، ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و نەیشاردەوە زیاتر لە چەندین جار مەترسیان لەسەر گۆڵی ئینتەرمیلان درووستکرد، بەڵام چانس یاوەرییان نەبوو، هاوکات تایبەت بە لێدانە سزاکەش نەیشاردەوە، ئەوەی ڕۆی ناگەڕێتەوە و لێدوان لەسەر ئەو بابەتە سوودی نابێت.
لە کۆتای لێدوانەکەی ڕاهێنەری خانمە پیرەکە ئاشکرایکرد، لە یارییەکانی داهاتوودا هاوسەنگی تیپەکە ڕادەگرن تا بتوانن پارێزگاری لە پلەی چوارەم بکەن و وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنس لیگ بن، هەروەها لە هاوینی داهاتووشدا کار بۆ گواستنەوەى یاریزانی نوێ دەکەن تا جیاوازتر لەم وەرزە دەرکەون.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف