به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه خۆڵبارینێكی كه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م، له پارێزگای دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵێكی كه‌م هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مڕۆ له هه‌ردو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ له‌هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا.