ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: ” لیژنەکانی نووسینەوەی دەستوور لەگەڵ دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر لەسەر ماددە و بڕگەکانی ڕەشنووسی گرێبەستی کۆمەڵایەتیی نوێی رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە گفتوگۆکردووە گرێبەستی کۆمەڵایەتیی رۆژئاوای کوردستان دەبێت بەبەشێک لەو دەستوورە”. دەڵێت :”پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەستوورە نوێکە پەسەند بکرێت”.
سابت جەوهەر ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتیی رۆژئاوای کوردستان لەلێدوانێکدا بەپێگەی “حەل نێت”ی وتووە: لیژنەکانی نووسینەوەی دەستوور لەگەڵ دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر لەسەر ماددە و بڕگەکانی ڕەشنووسی گرێبەستی کۆمەڵایەتیی نوێی رۆژئاوای کوردستان دەستیان بە گفتوگۆکردووە، ڕوونیشی کردۆتەوە کە ئەگەر بێت و لەقۆناغی داهاتوودا لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسیی دەستووری سوریا هەمواربکرێتەوە، ئەوە گرێبەستی کۆمەڵایەتیی رۆژئاوای کوردستان دەبێت بەبەشێک لەو دەستوورە.
سابت جەوهەر پێشبینیشی کردووە لەکۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ گرێبەستی نوێی کۆمەڵایەتیی رۆژئاوای کوردستان پەسەند بکرێت
بۆیەکەمجار لەساڵی 2014 گرێبەستی کۆمەڵایەتیی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن ئیدارەی خۆسەرەوە بۆ ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ و عەفرین پەسەند کرا، بەڵام لەساڵی 2018 هەموارکرایەوە و ناوەکەی بۆ بەلگەنامەی “ئیدارەی خۆسەر” لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا گۆڕدا.