ئەردۆغان: سوپاسی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەکەم

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق ئۆپەراسیۆنەكانیان ئەنجام دەدەن و سوپاسی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانیش دەكات.
 ئەردۆغان لە وتارێكدا باسی لەوە كرد، چاویان لە خاكی هیچ وڵاتێك نییە، بەڵام دەیانەوێت ئاسایش بەرقەرار بكەن، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ ناو بنكە و بارەگاكانیان چەندین ساڵە پەكەكە ناتوانێت هیچ چالاكییەك لەناو توركیادا بكات و لە چالاكییان خستوون و بەردەوامیش دەبن.
سەرۆك كۆماری توركیا هێمای بۆ ئەوەش كردووە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی دیكە كردووە، تاوەكو ئەو ناوچانە پاكبكەنەوە “بە وتەی ئەو” كە لەلایەن رێكخراوە تیرۆرستییەكانەوە لە باكووری عیراق داگیركراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێكی تری وتارەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق ئۆپەراسیۆنەكانیان ئەنجام دەدەن و سوپای حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستانیشی كردووە.

پەیوەندیدار