لە باشماخ هاوڵاتیەك بە كیلۆیەك تلیاكەوە دەستگیركرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 52 ساڵی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئێران، به‌ یه‌ك كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاك ده‌ستگیركراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكا بڵاویكرده‌وه‌، كاتژمێر 6:45 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخه‌وه‌ توانرا هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌ده‌روازه‌ی باشماخ به‌ناوی ( م ـ ع ـ ح) له‌دایكبوی 1970 دانیشتوی یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیربكرێت”.
راشیگه‌یاندوه‌، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوڵاتیه‌ بڕی 1.000 (هه‌زار گرام) مه‌وادی قه‌ده‌غه‌كراوی له‌جۆری (تلیاك) له‌ژێر جل و به‌رگه‌كه‌ی حه‌شاردابو، پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه‌ و تاوانبار ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “دڵنیایی به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ین به‌هۆی چاوكراوه‌یی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ڕێگریكردن له‌هاورده‌كردنی هه‌ر كاڵایه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و نایاسایی”.

پەیوەندیدار