پارێزگاری دهۆك ئاماری ئاوارەکانی شنگالی بۆ پارێزگاکەی خستەڕو کە بەهۆی گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و یەپەشەوە ناوچەکانیان جێهێشتوە.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاند: بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سنوری قەزای شنگال، نزیکەی نزیکەی هەزار و (700) خێزان کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس پێکهاتون، لە ناوچەکانیان ئاوارەبون و گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک.
دەشڵێت: ئەو کەسانە لە نێو کەمپ و کەسوکارەکانیان لە گوند و کۆمەڵگاکان نیشتەجێ کراون و لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراون هەمو هاوکارییەکی ئەو کەسانە بکەن کە لە شنگالەوە ئاوارە دەبن.
رۆژی (1)ی ئەم مانگە لە رۆژئاوای شنگال، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و یەپەشە دروست بو، له پێكدادانهكاندا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.
bestun latef 5-5-2022