دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە دادگای فیدراڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری به ئاژانسی “شه‌فه‌ق نیوز”ی راگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له رۆژی 16ی (ئایار/5)ی 2022 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ده‌ركرد به پشتبه‌ستن به سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه پێشكه‌ش كراوه به تۆمه‌تی “تاوانی چه‌ندینجارسوكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری”.
پێشتر هۆشیار زێباری چەندین جار هێرشی كردووەتە سەر دادگای فیدراڵی و لە كۆتا جاریشدا وتی، بڕیاری دادگاكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك لایەنگرییە و لە رووی ئەمنی و ئابورییەوە زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.