لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشان كوردستان پێشوازی کرا لە شاندێکی باڵای بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری
چەندین تەوەریان خستەبەرباس.
ئێوارەی سێشەممە ٢٤/٥/٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی( بەڵێن عەبدولا) سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازی کرا لە( یونادەم یوسف کەننا ) سکرتێری بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بزوتنەوەکەیان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کردبوو.
لەو سەردانە دۆستانەدا رەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاڵانکاریەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تەوەرەی سەرەکی دیدارەکە بوون، دواجار پەیوەندی دێرینی حزبی زەحمەتکێشانی و بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری جەختی لێکرایەوە.
A : bestun latef