مەترسییەكانی خۆڵبارین چیە و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

خۆڵبارین یەکێکە لەو دیاردانەی لە ئەنجامی کەش وهەوای گەرم و وشکەوە دروست دەبێت، خۆڵبارین مەترسی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ هەیە و هەندێك رێگە هەیە بۆ خۆپارێزیکردن لێی.

  • مەترسییەکانی خۆڵبارین چین؟

خۆڵبارین لەوانەیە سییەکان پڕبکاتەوە و تووشی هەوکردنییان بکات، لە نیشانە باوەکانیشی ئازاری سنگ و کۆکە و تا لێهاتن و ئەستەمی هەناسەدانە.

زۆرکات گەردیلەکانی خۆڵ دەچنە ناو چاوەوە، ئەمەش لەوانەیە زیان بە چاوەکان بگەیەنێت و کۆرینەی چاو بریندار بکات و کەسەکە نارەحەت بکات.

  • چۆن خۆت لە خۆڵبارین دەپارێزیت؟

باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین مانەوە لە ماڵ و داخستنی دەرگا و پەنجەرەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ماسک لەدەموچاو بکرێت.

یەکێکی دیکە لە رێگەکان خواردنی ئەو خۆراکانەیە کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن، وەک ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکانی C و E و بێتا کارۆتین کە لە سەوزەواتەکان و بادەم و گێزەر و زۆری تریشدا بوونیان هەیە.

پەیوەندیدار