پەرلەمان و حكومەتی عێراق سەبارەت بە داگیركاری توركیا كۆدەبنەوە

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە داواکارییەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کردووە بۆئەوەی لەسەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن، ئاماژەی بەوەشکردووە کە سوپای تورکیا بێ هیچ سڵەمینەوەیەک بەقوڵایی 50 کیلۆمەتر هاتۆتە ناو قوڵایی خاکی عێراقەوە.
ئەحمەد موسەوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لیژنەکەیان چەند کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و چڕ و پڕی بەمەبەستی کارکردن بۆ راگرتنی دەستتێوەردانەکانی سوپای تورکیا و هاتنە ناو قوڵایی خاکی عێراق ئەنجامداوە.

هەروەک وتویەتی: بوونی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی عێراق رەتکراوەیە و بۆئەو مەبەستەش دەمانەوێت کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی و فەرماندە ئەمنییەکان گرێ بدەین و تێیدا میکانیزمێکی هاوبەش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو داگیرکارییەی تورکیا دەستنیشان بکەن.

موسەوی ئاماژەی بەوەشکردووە کە سوپای تورکیا بەقوڵایی 50 کیلۆمەتر هاتۆتە نا خاکی عێراق و بەپاساوی جیاواز جیاواز بنکە و بارەگای سەربازیی تێدا بنیادناوە، کە ئەوەش داگیرکاریی و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە

پەیوەندیدار