لە کەناراوەکانى ئیندۆنیزیا، کەشتییەکى گەشتیارى بەهۆى نەمانى سوتەمەنى و خراپى کەشوهەوا نقوم بوو و 11 کەس بێسەروشوێنن.
بەرپرسى تیمى فریاگوزارى ئیندۆنیزیا رایگیاند: کەشتییەکى گەشتیارى لە کەناراوەکانى ئیندۆنیزیا بەهۆى نەمانى سوتەمەنى پێویست و خراپى کەشوهەوا، نقوم بوو.
ئاشکراشى کرد، لەلایەن تیمى فریاگوزارییەوە و بەلەمى ماسیگرەکانەوە، (31) کەس رزگارکراوە و (11) کەسیش تائێستا بێسەروشوێنن.
وتیشی: رزگاربووەکان گەڕاونەتەوە ماڵەوە و بەگشتی لە تەندروستییەکی باشدان.
ئەوەشى خستەڕو، تیمەکانى رزگار کردن بە کۆپتەر گەڕانى فراوانیان بۆ دورى 20 میل لە دەریاکە و ئەو شوێنەى کەشتییەکە تێیدا نقوم بووە، دەستپێکردووە.
رونیشى کردەوە کە کەشتییەکە مۆڵەتی گەشتیارى نەبووە و و کاپتنى کەشتییەکە و خاوەنەکەشى دەستگیرکراون.