نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هێشتا له به‌رزیدایه و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌سه‌رو 116 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 2022، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 116 دۆلار و 21 سه‌نته.
هەروەها نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش بە 115 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە ده‌کرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەسەرەتای دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەهۆی زیادبوونی سزاکانی وڵاتان لەسەر روسیا و کەمبوونی دابینکردنی نەوت لە بازاڕەکاندا نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 ساڵدا.