کریشناکومار کوناس، گۆرانیبێژی بەنێوبانگی هیندی کە بە “کەی کەی” ناسراوە، لە کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرتێکدا تەندروستی تێكچوو و دواتر گیانی لەدەستدا.
شەوی سێشەممە، 31ـی ئایاری 2022، کریشناکومار کوناس لە یاریگەیەکی شاری کۆرکاتا لە رۆژهەڵاتی هیندستان کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، لە کاتی کۆنسێرتەکەدا کاتێک دۆخی تێکچووە، بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
پەیامی هاوخەمی خەڵکی هیندستان بۆ گیانلەدەستدانی ئەو هونەرمەندە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، هەروەها سەرۆکوەزیرانی هیندستان و هونەرمەندان و گۆرانیبێژان هاوخەمی خۆیانیان بۆ دەربڕی.
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە تویتەر ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە هەموو کات ئەومان لەڕێگەی گۆرانییەکانییەوە لەیاد دەبێت.”
کریشنا کوماری 53 ساڵ، چەندین گۆرانی بۆ فیلمەکانی بۆڵیود گوتووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی میوزیکی و کۆنسێرتە.