هەرێم راپۆرتی وردبینی سەرجەم میلاک و داهاتەکانی رادەستی بەغدا کرد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لە راپۆرتێکی ھاوبەش لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق، راپۆرتی وردبینی سەرجەم میلاک و داھاتە نا نەوتیەکانی ھەرێمیان رادەستی بەغدا کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەدا، لە سەر داوای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم لە عێراق شاندێک لە حکومەتی هەرێم سەردانی حکومەتی ناوەندی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی ماوەی ساڵێکە دیوانی چاودێری عێراق و هەرێم راسپێردراون بۆ وردبینیکردنی لە داهاتی گشتی هەرێم و راپۆرتێکی هاوبەشیان لەو بارەیەوە نووسیوە و لە لایەن هەردوو چاودێری دارایی عێراق و هەرێم پشتڕاست کراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەو راپۆرتەدا سەرجەم داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بە داهاتی نەوتی و نانەوتیشەوە بە وردیی خراوەتەڕوو.”

لە بارەی ئەو 200 ملیارەی بەغدا مانگانە بۆ هەرێمی دەنێرێت باسی لەوەکرد، ئەو بڕە پارەیە مافی دەستووری هەرێمی کوردستانە، بەڵام هەندێک جار مامەڵەیەکی نادروست لەگەڵ ئەو مافە دەکرێت.

پەیوەندیدار