سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، زانیاریی نوێ له‌باره‌ی دروستکردنی شوقه کرێنشینان ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی فۆڕمی تۆماركردنی ناو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/6/2022، د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، فۆڕمی تۆماركردنی ناوی كرێنشینان بۆ وه‌رگرتنی شوقه ئامادەیە، ئەمڕۆ یان سبەی بڵاوی دەکەینەوە، فۆڕمه‌كه به جۆڕێك پڕدەکرێتەوە، ده‌بێ كه‌سه‌كه زانیاریی دروست و ته‌واو بدا و به‌ڵێننامه‌ش پڕ بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواکارییەکان بەم شێوەیە دەبێت، لە چ گەڕەکێکە، دانیشتوی چ ناوچەیەکە، پێشتر سوودمه‌ند بووە یان نا، ئەگەر خێزاندارە ژمارەی خێزان و منداڵەکانی دەنووسێت، ئەگەر سەڵتە ئاماژه‌ی پێ ده‌كا و ته‌مه‌نیشی ده‌نووسێ.
د. محه‌مه‌د شوكری ڕاشیگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاد لە 20 ساڵە کرێنشینن لەگەڵ ئەوانەی کەمتر لەو ماوەیە کرێنشینن، کامیان لەپێشترن؟، رایگه‌یاند، به‌پێی ناوچەی جوگرافی، کامەی گونجاوە، به‌و پێیه‌یه، ئەگەر خەڵکێکی زۆر وەکوو یەک بن، ئەو کاتە ناچارین ئێمە بیکەین بە تیروپشك، پێشینه بۆ ئەو خەڵکەیە کە پێشتر کرێچی بوون.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی شێوازی پڕکردنەوەکە چۆن دەبێت؟ ده‌ڵێ: به ئۆنلاین پڕ دەکرێتەوە، بەڵام به‌ڵێننامه‌ی تێدایە و دەبێت واژۆ بکرێت، ئه‌م شێوازه ئاسانترە تا بۆمان بێتەوە.
ئاشكراشی كرد: ئەمڕۆ یەکلای دەکەینەوە کە شێوازه‌كه‌ی چۆن دەبێت، لیژنه‌كانی تەکنیکی خەریکی بابەتەکەن.
له‌باره‌ی ڕووبه‌ری شوقه‌كانه‌وه، ئاشكرایكرد، 80 مه‌تر، 100 مه‌تر و 120 مه‌ترن، پێشتریش راگه‌یاندرابوو نرخی هه‌ر مه‌ترێك له نێوان 250 تا 300 دۆلاره، واته شوقه‌یه‌كی 100 مه‌تری 25 هه‌زار، تا 30 هه‌زار دۆلار ده‌بێ و به‌شێكی پێشه‌كییه و به‌شێكی به قستی درێژخایه‌ن ده‌درێته‌وه.