لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوی پەرلەمان پەسەندكرا و بڕیاریشە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار بكرێت بۆ پەسەندكردن.
رۆژی 8ى حوزەیرانى 2022 پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی 273 پەرلەمانتار بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ یاساکەی پەسندکرد.
له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكه‌وه، حه‌سه‌ن كه‌عبی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، پرۆژه یاساكه ته‌رخانكردنی پێویست بۆ مادده خۆراكیه‌كانی ناو فۆڕمی خۆراك، باشتركردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك، كڕینی گه‌نمی ناوخۆ و هاورده‌كردنی له‌ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی دڵنیایدان له بونی خۆراكی پێویستی هاوڵاتیان، دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران، كڕینی غاز و وزه بۆ به‌رده‌وامی پێدانی كاره‌با و نه‌بڕانی له‌وه‌رزی هاویندا له‌خۆگرتوه.
یاسای پاڵپشتى خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان لە 17 ماددە پێکهاتووە و بودجەکەى 25 ترلیۆن دینارە.
حاکم زاملی، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا پەسندکردنى یاسای پاڵپشتى خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدان سەرکەوتنى مافى هەژارانە و، لەگەڵ لایەن و لیژنە پەیوەندارەکان چاودێرى خەرجکردنى بودجەى ئەو یاسایە دەکەن.
پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی دارایی له رۆژی 13ی (ئازار/3)ی 2022 به‌په‌له پڕۆژه یاسایه‌كی به‌ناوی (پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، له رۆژی 26ی (ئازار/3) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه كرا، بڕیاریشبو له‌دانیشتنی 28ی هه‌مان مانگدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه دواخرا، دواتریش دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه كۆبوه‌وه و بڕیاریدا پڕۆژه‌یاساكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه، لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مان، به‌شێواز و میكانیزمێكی نوێ پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی ئاماده‌كرد و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كرد، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوشدا گفتوگۆی لیژنه‌ی یاسایی دارایی بۆ به‌ڕێوه‌چو، پاش ئاماده‌كردنی راپۆرتیش خرایه به‌رده‌ست سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، “ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسا 25 ترلیۆنییە لە پەرلەمان تێبپەڕێندرێت ئەوا نیشانەیەکە بۆ ئەوەی هەتا ساڵی تازە ئەم حکومەتە دەتوانێت کارەکانی حکومەتی بنچینەی عێراق بەڕێبکات.”