نرخی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت له‌سه‌رو 123 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2022، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به‌ 123 دۆلار و 57 سه‌نته‌، هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئەمریکیش بە 122 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لەبەرزیدایە و بەردەوام سەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.

پەیوەندیدار