لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتبارێكدا؛ كارمەندێكی ئاسایشی سلێمانی كوژرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان داوە کە بەپێی ماددەی (25) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە، بەڵام تۆمەتبار روبەڕوی هێزەکانیان بوەتەوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوە.

ئاسایشی سلێمانی:

ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١١ ، لەھەوڵێکی ھێزەکانماندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ، بەپێی ماددەی (٢٥) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان ، ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر ، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی ھێزەکانمان دەبێتەوە، لەئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز ) ، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە ، لێرەوە سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکارو خزموو ھاوڕێیانی شەھید دەکەین ، لەخودای گەورە داواکارین بەبەھەشتی شادبکات و سەبوری بەکەسو کاری بدات ، خزمەتکردنی نیشتمان و بەگژدا چوونەوەی تۆمەتباران و داوکراوانی یاسا و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی، ھەمیشە قوربانی وویستوە ، ڕۆڵەکانی ئاسایش ھەردەم بەخوێنی خۆیان ئەم سەروەریەیان نوسیوەتەوە .

پەیوەندیدار