مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەسێنسیۆ دەدات ڕیاڵ مەدریدیش داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات

مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەسێنسیۆ دەدات ڕیاڵ مەدریدیش داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەستبەرداری مارکۆ ئەسێنسیۆ ئیسپانی ببێت ئەوەش دوای ئەوەی جێگەی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا لەدەستدا.

مارکۆس بینیتۆ لە پڕۆگرامی چیرنگیتۆ ئەو هەواڵانەی دوپاتکردەوە و ڕونیکردەوە یانەی شاهانە نرخی ئەو ئەستێرە ئیسپانیەی بۆ یانەکان دیاری کردووە بە 50 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندوێتی.

وتیشی: خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی ئەسێنسیۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچستەریونایتد دەستپێکردووە و یانە ئینگلیزیەکەش گرنگیەکی زۆر بە گواستنەوەی دەدەن تا ببێتە بەشێک لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی تین هاگی ڕاهێنەر.

لەلای خۆشیەوە ئەسێنسیۆ دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بڕواتە بەتایبەتی بەهۆی نزیکبونەوەی مۆندیال چونکە یاریزانەکە پێویستە بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری یاریەکان بکات تا لەلایەن ئینریکیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت.

پەیوەندیدار