میتی توركی بە 10 ئۆتۆمبێل دەچنە ناو كەركوك پۆلسی شارەكەش هەواڵەكە رەتدەكەنەوە

بەپێی نوسراوێکی کە مێژووی 28ی حوزەیرانی 2022ی لەسەرە، بەڕێوەبەری بەشەکانی ئاسایش لە کەرکوک نوسراوێکی ئاراستەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆر کردووە لە پارێزگاکە.

وێنەیەک لە نوسراوەکە دەست کەوتووە کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی 28ی مانگی رابردوو، 10 ئۆتۆمبێلی هەواڵگری دەزگای “میت”ی تورکیا هاتوونەتە نێو شاری کەرکوک و لەدەروبەری فرۆکەخانەی شارەکە سوڕاونەتەوە.

نوسراوەکە پێگەیەکی حەشدی شەعبی-ش بڵاویکردۆتەوە، بەپێی نوسراوەکە، ئۆتۆمبێلەکان بریتیبوون لە (4) ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس، لەگەڵ (5) ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری رام، هەموو ئۆتۆمبێلەکان جام رەش و بێ تابلۆ بوون و لە مۆدێلەکانی 2020 و 2021.

ئەو بەڵگەنامەیە کە نێردراوە بۆ ژووری ئۆپراسۆنەکانی کەرکوک، لە کۆتایدا ئاماژە بەوە دەکات، کە زانیاری زیاتر دەخەنەروو کە بە چ هۆکارێک ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەزگای هەواڵگری “میت”ی تورکیا هاتوونەتە نێو شاری کەرکوک.

پۆلیسی کەرکووک لەبارەی بونی میتی تورکیا لە کەرکوک هاتەدەنگ و رایگەیاند، ئەو نوسراوەی بەناوی کاروباری ناوخۆیی کەرکووک بڵاوکراوەتەوە ساختەیە.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک بڵاویكردەوە، ئەو نوسراوەی بەناوی کاروباری ناوخۆیی کەرکووک بڵاوکراوەتەوە لەبارەی بونی میتی تورکی لەنێو شارەکە ساختەیە.ئاماژەشیان بەوەكرد، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە نوسراوانە بەپێی یاسا سزای لەسەرە و پۆلیسی کەرکووک بەمافی خۆی دەزانێت رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر.جێی باسە شەوی رابردوو، پەیجێکی نزیک حەشدی شەعبی نوسراوێکی کاروباری ناوخۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەبونی 10 ئۆتۆمبێلی میتی تورکی دەکات

پەیوەندیدار