نوری مالیكی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووە

ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بە كۆی دەنگ، بڕیاریدا نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافەكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق بپاڵێوێت.
لەو بارەیەوە محەمەد سەیهود سەركردە لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی ئیئتلافەكەیان بە كۆی دەنگ بڕیاریانداوە نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بپاڵێون، دەنگدانەكەش بەپێی ئەو پێودانگانە بووە كە چوارچێوەی هەماهەنگی دیاری كردووە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها باس لە پرۆسەی سیاسی كراوە و بڕیار دراوە هانی هێزە سیاسیەكان بدرێت بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەت، هەروەها هانی دوو حزبە كوردیەكە “یەكێتی و پارتی” بدرێت كە رێكبكەون لەسەر دیاری كردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە گرێیەكی سەرەكییە لە پێكهێنانی حكومەت.
سەیهود لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەداوە، سەركەوتنی مالیكی بەسەر ركابەرەكانیدا ئاسانە، چونكە شارەزایی هەیە و كەسێكی بەهێزە بۆ ئیدارەدانی قۆناغی داهاتوو كە قۆناغێكی ئاڵۆز و سەختە.

پەیوەندیدار