سێ وەزیری تر لە كابینەكەی بۆریس جۆنسن دەستیان لەکارکێشایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی تەمووزی 2022، هەریەك لە دامیان هاینز، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش و سنوور لەگەڵ براندۆن لویس، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئیرلاندی باکوور و وەزیری دادگاکان، جەیمس کارتلیدج دەستیانلەکارکێشایەوە.

براندۆن لویس، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئیرلاندی باکوور ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆنی راگەیاند کە حکومەتەکەی کە تووشی ئابڕووچوونێك بووە “خاڵی نەگەڕناوەی تێپەڕاندووە”.

سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا 53 وەزیر و وەزیری دەوڵەتی حکومەتی بەریتانیا دەستیانلەکارکێشاوەتەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە سوورە لەسەر مانەوە و رەتی دەکاتەوە دەستبەرداری دەسەڵاتەکانی ببێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا 

شەپۆلی دەستلەکارکێشانەوەکان لە رۆژی سێ شەممە 5ـی تەمووزەوە دەستیپێکرد کاتێک وەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی ساجد جاوید و ریشی سوناک بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستیان لەکارکێشایەوە، کە بەدوایدا ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی باڵای حکومی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە حکومەت راگەیاند و بەشێکیشیان داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانیان دەکرد.

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، وەزیرەكانی ریزی یەكەمیش بەهۆی سەختی دۆخەكەوە داوای دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسنیان كردووە. لەنێو ئەو ناوانەی کە ئاماژەیان پێکراوە، پریتی پاتەل، وەزیری ناوخۆ و نازم زەهاوی هەیە، کە دوای دەستەلکارکێشانەوەی ریشی سوناک کرایە وەزیری دارایی.

ئاژانسی فرانس پرێس لە هەواڵێکدا باسی لەوە کرد، بۆریس جۆنسن لە چەندین دۆسیەی ئابڕوبەرانە تێوەگلاوە و تۆمەتبارە بە درۆکردن و پشتگوێخستنی داواکان بۆ دەستلەکارکێشانەوەی.

ئــــــا : بــێســتــون لــــەتــیــف

پەیوەندیدار