باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، باوەڕی واشنتن بە توانای هەولێر و بەغدا بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا هەیە. دەشڵێت، “بۆ جەختکردنەوە لەم پەیامە شاندی باڵای ئەمریکا سەردانی هەولێر و بەغدای کردووە”.
رۆژی دووشەممە، ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئامانجی سەردانەکەی شاندی باڵای وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لینزی گراهام بۆ هەولێر و بەغدا ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی پەیامەکەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، شاندەکەی ئەمریکا بە هەولێر و بەغدای راگەیاندووە، ئەمریکا پابەندە لە پشتیوانی کردنی عێراق و هەرێمێکی دیموکراسی بەهێز دەکات.
ئەوەشی بە بەرپرسانی باڵای هەرێم و عێراق راگەیاندووە، باوەڕی واشنتن بە توانای هەولێر و بەغدا بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ٥ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی و شاندێكی یاوه‌ری كرد و رایگه‌یاند، كلیلی سه‌قامگیری و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی عێراق، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه به گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستور.
ووشەی خوێندراوە(147) – zozk