ئەمیندارێتی چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراقی راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا ئەمیندارێتی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندوە، چوارچێوەكەیان لەكۆبونەوەی ماڵی هادی عامری كاندیدی داهاتوی سەرۆك وەزیرانی عیراقی یەكلایی كردەوە، لەو كۆبونەوەیەدا بەكۆی دەنگی سەركردەكانی بەشدار محەمەد شیاع سودانیان دەستنیشانكرد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لەلایەكی ترەوە بەپێی لێدوانی چەند سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبونەوەكە، سەركردەكان نەیانتوانیوە كاندیدی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەكلایی بكەنەوە.