وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن، “هه‌ر جۆره هێرشێكیش بۆ سه‌ر دامه‌زراو و ژێرخانه ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجگرتنی راسته‌وخۆی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه”.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “كاتژمێر 7:55 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانی گیانی نه‌بوه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی نه‌بوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یران و ته‌موزی ئه‌مساڵ، بۆ جاری چواره‌مه هێڕش ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به توندی ئه‌م هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كات كه چه‌ندینجاره ژێرخانی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته ئامانجی هێرشی موشه‌كیی گروپه چه‌كداره‌كانی له یاسا ده‌رچو”.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سامانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراو و ژێرخانه ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجگرتنی راسته‌وخۆی خه‌ڵكی كوردستانه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه و به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشانه‌ش له ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان سامانی گه‌لی كوردستان ده‌كرێته ئامانج”.
ووشەی خوێندراوە ( 165) – zozk