سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا نییه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا و رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو رێككه‌وتنێكیان واژووكرد.
قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دوای بۆردومانه‌كانی به‌نده‌ری سه‌ره‌كی ئۆدیسایه، كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه كرایه ئامانج، لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لێدانه‌كه بۆ به ئامانجگرتنی ژێرخانی سه‌ربازیی به‌نده‌ره‌كه بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له رێككه‌وتنه‌كه‌ی دانه‌وێڵه، كه رووسیا واژووی له‌سه‌ر كردووه، هیچ به‌ندێكی تێدا نییه، رێگری له مۆسكۆ بكات، هێرش بۆ ژێرخانی سه‌ربازیی ئۆكرانیا نه‌بات.
گوته‌بێژی ئیداره‌ی سه‌ربازی له شاری ئۆدیسا رایگه‌یاند، ئۆكرانیا به ته‌واوه‌تی مینه‌كانی به‌ندره‌كه هه‌ڵناگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا و واژووی له‌سه‌ر كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئۆكرانیا له زاری سێرگی براچۆك بڵاویكرده‌وه، به‌نده‌ری ئۆدیسا بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌نده‌ركه له‌لایه‌ن رووسیاوه نه‌بووه‌ته هۆی لابردنی ته‌واوی مینه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌شتییه‌كان سێ رێگه‌ی به‌رته‌سكی به‌نده‌ره‌كه به‌كارده‌هێنن، له ئۆدیساوه ده‌ستپێده‌كات و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ده‌گوازنه‌وه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی خۆراك بكات.
A- zozk