بەریتانیا سزای بەسەر ٤٢ کەسایەتی و دامەزراوەی روسیا و پێنج کەسایەتی سوریادا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا بە بڕیارێکی نوێ، سزای بەسەر زیاتر لە ٤٠ کەسایەتی و دامەزراوەی روسیا و پێنج کەسایەتی سوریادا سەپاند.

بەپێی راگەیەنراوێکی رەسمی حکومەتی بەریتانیا، بڕیاردراوە بە سەپاندنی سزا بەسەر ٤٢ کەسایەتی و دامەزراوەی رەسمی سەر بە حکومەتی روسیا و ٥ کەسایەتی سوریا، سزاکانیش بریتین لە بلۆککردنی سەرجەم سەروەت و سامانی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانەی روسیا و سوریا لەگەڵ قەدەغەکردن و رێگەپێنەدانیان بە گەشتکردنیان بۆ بەریتانیا.

لە دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، بەریتانیا ھاوشێوەی ئەمریکا و وڵاتانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، تائێستا چەندین سزای جیاجیای بەسەر پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار و کەسایەتی روسیادا سەپاندووە.

پەیوەندیدار