سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا رایگەیاند، پێویستە لایەن سیاسییەکان واز لە زمانی زبر و یەکتر بە خیانەتکار بهێنن و پەنا بۆگفتوگۆکردن و لەیەکترگەیشتن ببەن و بەگیانی نیشتیمانپەروەرانە و بە هێمنی گفتوگۆ بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا کە بەهۆی خۆپیشاندانەکان و دۆخی سیسی عێراقەوە پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوەدا، “بە راستگۆییەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەم بە گیانی لێبوردەیی و برایەتی و یەکسانییەوە خۆمان بە بەهای مۆرییەوە باڵا بکەین و لێبووردەبین”.
ئەوەشی خستيروو، گەل پێویستی بە ژیانە بەرگەی ئاژاوە و جەنگ و شەڕ و تۆڵە سەندنەوە ناگرێت، بەرگەی رق و کینە ناگرێت، بەڵکو بۆ ئایندەیەک دەڕوانێت کە بە قەبارەی ئازار و قوربانییەکانی بێت.
دەشڵێت، پێویستە لایەن سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و دەستبەرداری زمانی زبر و یەکتر بەخیانەتکار و دوور خستنەوە و پەراوێزخستن بهێنن و دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە و لە دۆخێکی ئارامدا بە گیانێکی نیشتیمان پەروەرانەوە رێگری لە خوێن رشتن بگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هەموو لایەک پەلە بکەن لە کۆتاییهێنان بەم ئاژاوەگێڕییە و پێویستە هەموو لایەک بزانن ئاگری ئاژاوە هەموو پێکەوە دەسوتێنێت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، “هەموو لایەک بەرپرسن لە دۆخەکە، چ لایەن سیاسییەکان و چ سیاسەتمەداران و هێزەکۆمەڵایەتییەکان و هەموو ئەو پێکهاتانەی کاریگەرییان هەیە، هەر بۆیە پێویستە هەموو لایەک بە ژیرانە و بەرچاو رونییەوە لە پێناو عێراقدا مامەڵە بکەن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەدۆڕێین”.
ئەمڕۆ لایەنگرانی سەدر لە شاری بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چونە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و لە ئێستادا بەرەو باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری دەڕۆن.
لەبەرامبەردا چورچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی لە شاری بەغدا کرد، بەشێوەیەکی ئاشتییانە دژی خۆپیشاندانەکەی رەوتی سەدر بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان بکەن.
A- zozk