موقتەدا سەدر: گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ گەندەڵکاران سودی نییە

رێبەڕی رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات و دەڵێت: ئامادەم لەپێناو چاکسازیدا شەهید بم.

موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند؛ دوای ئەوەی گەل قسەی خۆی کرد، گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەکان هیچ سودی نامێنێت.

وتیشی “گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ گەندەڵکاران سودی نییە.”

سەدر سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و ئەوانەی کرد کە دەیانەوێت ئەم شۆڕشە عێراقییە سەربخەن و رایگەیاند، ئەوانەی دژی گەندەڵی و گەندەڵکارانن و شۆرش دەکەن پێویستە بمێننەوە بەردەوام بن تا جێبەجێکردنی داواکارییەکان.

رونیشیکردەوە، پێویستە خەڵک سود لە بونی وەربگرن بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵکاران.

پەیوەندیدار