وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ی داهاتو پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت و ده‌شڵێت، “تا ئێستا 311 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه، به‌شی پێنج مانگی پێداویستیه‌كانی ناوخۆ ده‌كات”.
كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو 100 ملیار دینار پاره‌ی ساڵه‌كانی 2014، 2015، 2016 دابه‌شده‌كرێت و له ماوه‌ی 10 رۆژی دیكه‌شدا 208 ملیاری دیكه‌ش ده‌گاته ده‌ستمان و ته‌واوی پاره‌كه كه 308 ملیار دیناره دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زیری بازرگانی له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵه‌وه وتی، “له ئه‌مساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شكراوه و 160 ملیاری دیكه‌ش هه‌فته‌ی داهاتو دابه‌شده‌كرێت”.
سه‌باره‌ی به بڕی گه‌نمی وه‌رگیراوی ئه‌مساڵ كه‌مال موسلیم باسی له‌وه‌كرد، “تا ئێستا 311 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه، به‌شی پێنج مانگی خۆمان ده‌كات كه ده‌بوایه زیاتر له 700 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرین”.
سه‌باره‌ت به كوالیتی گه‌نم، وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی ئاشكرایكرد، “ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هه‌یه، به‌ڵام كوالیتی گه‌نمی ئه‌مساڵ به گشتی خراپ نییه”.
له باره‌ی نرخی پێداویستی خۆراكه‌وه، كه‌مال موسلیم ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، “له قۆناغی یه‌كه‌می روبه‌روبونه‌وه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی پێداویستی خۆراكی ره‌سم و باجی گومرگی له‌سه‌ر 10 پێداویستی خۆراكی بۆ ماوه‌ی دو مانگ هه‌ڵگیرا و دواتر ئه‌و ماوه‌یه درێژتر كرایه‌وه”.
A- zozk