وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو كەسانەی ئاسنی تاوەرەكانی كارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەكانی كارەبایان كردبوو دەستگیركران.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو كەسانەی كە ئاسنی تاوەرەكانی كارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەكانی كارەبایان كردبوو، دەستگیر كران، دەستگیركراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و رادەستی دادگا كراون.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیركردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكان بووە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندبوو، دیاردەی بردنی ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا سەریهەڵداوەتەوە و بە فیشەك فنجانی تاوەرەكان شكێندراون، مەترسی ئەوە هەیە تاوەرەكانی گەیاندنی كارەبا بۆ شارەكان بكەون.