لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١٢٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لە دەستداوە

میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ھەزار و ٢٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر رەوشی پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی کە میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی گەیشتنیان بەرەو ئەوروپا گیان لەدەستدەدەن زیادیان كردووە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، نزیکەی ھەزار و ٢٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون، ڕەخنەشیان لە مامەڵەی وڵاتانی خۆرئاوا گرتووە لەگەڵ کۆچبەران کە دژی یاسا و پەیڕەوە دیموکراسیەکانە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆر جار لەسەر بنەمای کلتور و رەنگی پێست جیاکاری لە نێوان کۆچبەران و پەنابەراندا دەکرێت.

پەیوەندیدار