گۆڤار ئەنوەر نۆ رۆژ پێش مردنی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەم نووسینەی بڵاوکردووەتەوە:-
کرێی خانووت 400 هەزاربی +
مۆلیدە 74 هەزاربی +
کارەبانی نشتیمانی 30 هەزاربی+
ئاوی خواردنەوە 25 هەزاربی+
دکتۆروحەبوودەرمان 250 هەزاربی+
ئاوی کرین بەتەنکەر 100هەزاربی+
ئەنتەرنێت و بڵانسی مۆبایلەکەت 50 هەزاربی+
منداڵەکانمان بەس نان و شۆربای نیسک بخۆن 300هەزاری دەوێ
مووچەکەشت 465000 هەزاربی
هەموودەکاتە 1230000_ 465000 = 765000ماناوایە هەموومانگێک 765000 قەرزاردەبینەوە وابراوت
بەساڵێک لەبەر قەرز دەرناچیت
گۆڤار ئەنوەر لەساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
لەساڵی 1993 یەکەم کاری هونەری بەشداریکردن بووە لە شانۆگەرییەک لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لەساڵی 1997 بەشداری کورتە فیلمێکی کردووە بەناوی (منم دکتۆر)، بەشداریی لە 5 فیلمی سکرین، 2 کورتە فیلم، فیلمێکی سینەمایی درێژ، 17 شانۆگەری و 19 درامادا کردووە.
شەوی رابردوو لە شاری هەولێر بە نەخۆشی لە تەمەنی 44 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.