ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كارەكانی هەڵپەسارد

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی فشارەکانی لایەنگرانی سەدر لەسەر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەوڵوەشاندنەوەی پەرلەمان کۆبوونەوەو بڕیاریاندا کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەڵپەسێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، ئەمجومەنەکە لەگەڵ دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی خۆپیشاندانە کراوەکانی لایانگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و فشارەکانیان لەسەر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەوڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لایەنگرانی سەدر لەر رێگەی مۆبایلەوە نامەی هەڕەشە بۆ دادگای باڵادەنێرن هەتا بڕیار بدات بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق .
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدراڵی بڕیاریاندا، کارەکانی ئەنجومەنی فیدڕاڵی و بڕیارەکانی و دادگای فیدراڵی هەڵپەسێرن وەک وەڵامێک بۆ کردەوە نا دەستوورییەکانی لایەنگرانی سەدر.
باسی لەوەشکردووە، هەڵسوکەوتەکانی لایەنگرانی سەدر نا دەستورییە و پێچەوانەی یاسایە حکومەت و ئەو سیاسەتەی پشتگیری ئەم هەڵسوکەوتە دەکات بەرپرسە لە دەرئەنجامەکانی.

پەیوەندیدار