لەسەر دۆسیەی گەندەڵی بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ھەولێر لە دەستەی دەسپاکی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

بەپێی فەرمانێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەسپاکی ھەرێم، دوای فەرمانی سەرۆکی دەستە سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی بۆ ووردبینیکردن لە فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی ھەموو لێکۆڵەرانی دەستە و لەژێر رۆشنایی راپۆرتی لیژنەی وردبینی، بڕیاردرا بەلابردنی لێکۆڵەری دەسپاکی لە پۆستی بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ھەولێر بە وەکالەت.

ھەروەھا رەوانەکردنی کۆنووسی لیژنەی تایبەت بەناوبراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی ھەولێر و تۆمارکردنی وەک داوایەکی سزایی بەپێی ماددەی ١٩ لە یاسای دەستەی دەسپاکی، بخرێتە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ھەولێر بۆ لێکۆڵینەوە و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەی.

سەرچاوەیەکیش لە دەستەی دەسپاکی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە گومانی زیادبوونی نائاسایی موڵک و ماڵی دارایی ئەو بەرێوبەرە دۆسیەکەی رەوانەی دادگاکراوە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی وەربگرێت، ھەتاکو لێکۆڵینەوەکان تەواونەکرێن قسە لەسەر ئەو پرسە ناکەن.

پەیوەندیدار