مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كات به زووترین كات له ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه و پابه‌ندی رێنمایی هێزه ئه‌منییه‌كان بن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 29 ی ئاب_ی 2022 كازمی به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی سه‌وز و په‌لاماردانی باڵه‌خانه‌ی كۆشكی حكومی ده‌كات و به ده‌رچوون له یاسا وه‌سفی ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌رده‌وامی ناكۆكی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌یشتۆته ئاستێك كه زیان به داموده‌گاكانی ده‌وڵه‌ت بگه‌یه‌نێت كه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به گه‌لانی عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ناكات، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك دانبه‌خۆیاندا بگرن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ.
كازمی داوای هاوكاری له موقته‌دا سه‌دریش ده‌كات كه داوا له لایه‌نگرانی بكات له ناوچه‌ی سه‌وز و نزیك داموده‌زگا حكومییه‌كان بكشێنه‌وه و رێز له رێنمایی هێزه ئه‌منییه‌كان بگرن، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش سووربووه له‌سه‌ر پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران چوونه ناو كۆشكی حكومی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز، مسته‌فا كازمی بڕیاریدا دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا كاتێكی نادیار هه‌ڵپه‌سێردرێت و ئاماده‌یی سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانیشی بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
بێستون لەتیف