سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختەو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوادەیەكدا كە لەكۆتایی ساڵی داهاتوو تێنەپەڕێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەخشەرێگاكەی سەبارەت بە گفتوگۆی نیشتمانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتووی دیالۆگی نیشتمانیی هەندێك بابەت لەخۆبگرێت كە بەبێ رێككەوتن لەسەر ئەو بابەتانە پرۆسەی سیاسی ناتوانێت بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختەو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوادەیەكدا كە لەكۆتایی ساڵی داهاتوو تێنەپەڕێت و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش بكرێت.
باسی لەوەشكرد، هەڵبژاردنی حكومەتێك بە تەوافوقو دەستەڵاتی تەواوەتییەوە كە جێگەی متمانەی گەلو هێزە سیاسییەكانی بێت و سەرلەنوێ تەفسیركردنەوەی ماددەی 76ی دەستورو هەڵوەشاندنەوەی دەورانی شەرمەزارانەی گەمەكردن بە حوكمی ئەم ماددەیە، كە بەهۆی فشارە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنی 2010وە رویداوە.
ئەوەشیخستەڕوو، بودجەی گشتی فیدراڵی پەسەند بکرێت و هێشتنەوە یاخود هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەسەندكردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بەگوێرەی ماددەی 92ی دەستور.
لە نەخشە ڕێگاكەی حەلبوسیدا ئەوەشهاتوە، دووبارە بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازیو ئەمنییەكان بەهەموو پۆلەكانییەوە، تەنیا وەزارەتی ناوخۆ ئەركی بڵاوكردنەوەو سەپاندنی ئاسایش لەسەرجەم شارەكان بگرێتە دەست، هێزەكانی تر لە شوێنی ئاسایی خۆیان لە سەربازگەكانی راهێناندا بمێننەوەو یاخود بەوشێوەیە بڵاوببنەوە كە فەرماندەیی سەربازیو ئەمنیی دیاری دەكات، لەگەڵ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانیان بۆ ئەوەی لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ هەر روداوێكی لەناكاو، ووتیشی، پێویستە هەموو ئاوارەكان بە خێرای بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و
لەكۆتایشدا ڕایگەیاندوە، رێكخستنی پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵو حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی رێككەوتنێكی راگەیەندراوەوە بۆ گەل، تا ئەوكاتەی یاسای نەوتو غاز پەسەند دەكرێت.