مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران له شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه و رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا نزیكه‌ی 18 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژی زیادیكردوه، واتا “شتێك نه‌ماوه له ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده”، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت پێی ده‌وترێت وه‌زاره‌تی مامۆستای دانه‌مه‌زراو.
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران له شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ساڵی رابردو ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی بۆ نزیكه‌ی 30 هه‌زار و 450 مامۆستای وانه‌بێژ زیادیكردوه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ژمارانه بكه‌ین له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردودا نزیكه‌ی 18 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژی زیادیكردوه، واتا شتێك نه‌ماوه له ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت پێی ده‌وترێت وه‌زاره‌تی مامۆستای دانه‌مه‌زراو”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكه‌ی 130 هه‌زار مامۆستا هه‌یه و زیاتر له 30 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژه كه ده‌كاته زیاتر له 23% و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه به‌پاساوی “نازانستیانه و بێبنه‌ما” داواكاری وانه‌بێژانی وه‌لاوە دەنێت و نه‌هاتوه به ده‌م داواكاریه‌كانیان.
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانەبێژ ده‌ڵێت، “حكومه‌ت به‌ناوی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و هه‌ڵبژاردن و قه‌یرانی دیكه‌وه وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان ناداته‌وه، له ئێستادا باشترین كاته بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆیه هه‌مو پاسه‌وه‌كانی حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕوان بوین بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌رگای دامه‌زراندن بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌یان نه‌كرد، به‌ڵكو له زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌كان زۆربه‌ی وانه‌بێژان دورخراونه‌ته‌وه و فۆڕمی وانه‌بێژیان بڵاوكردوه‌ته‌وه”.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاداشت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ به گرێبه‌ستكردنیان یاخود به فه‌رمی دامه‌زراندنیان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.




