سەڵاحەدین دەمیرتاش: پرسی کورد بە خەڵکانى ترسنۆک و بەرژەوەندیخواز چارەسەر ناکرێت

هاوسەرۆکی زیندانیکراوى پێشوتری هەدەپە رایدەگەیەنێت؛ چارەسەری پرسی کورد پێویستی بە عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە و دەڵێت: پرسی کور بە سیاسەتمەداری ترسنۆک و بەرژەوەندیخواز چارەسەر ناکرێت و ئەوانەشی هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەری ئەو پرسە رەنگە روبەڕوی تۆمەتی تیرۆر ببنەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە ڤیدیۆکۆنفڕانسی تایبەت بە 16یەمین دانیشتنی دۆسیەی کۆبانی لە دادگای تورکیا، رایگەیاند: چارەسەریی پرسی کورد پێویستی بە هەندێک کەسی بوێر هەیە و رەنگە ئەو کەسانە واز لە ئازادیی خۆیان بهێنن بۆ ئەو بابەتە.

جەختی لەوە شکردەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان لایەنی سەرەکیی چارەسەریی پرسی کوردە لە تورکیا و پێویستە دانوستانی لەگەڵدا بکرێت و لە چوارچێوەیەشدا پێویستە کۆماری تورکیا بەڵێنی ئازادی دیموکراسی بداتە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە جگە لەوە پێویست بە هیچی دیکە ناکات.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی بەرگرییەکانی خۆی لەبەردەم داداگای تورکیا، وتى،” دەسەڵاتی پارتی دادوگەشە-ئاکەپە سەرجەم بەها و شتە باشەکانی وڵاتەکەی تێکداوە، بەڵام لە ئێستادا دەرگای گۆڕانکاریی لە تورکیا کراوەتەوە”.

پەیوەندیدار