نوام چۆمسکی بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

نوام چۆمسکی بیرمەندی ناسراوی جیهانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەیامێک بەبۆنەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاودەکاتەوە و رووداوەکە بە تاوانێکی مرۆیی دەناسێنێت.

رۆژی شەممە 24-9-2022 نوام چۆمسکی، بیرمەند و نووسەری گەورەی ئەمریکی لە پەیامەکەیدا گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بە “تاوانێکی مرۆیی” ناساند و پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.

نوام چۆمسکی باس لەوە دەکات: خەڵکی ئێران و بە تایبەت ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند دەیەی رابردوودا لە ژێر گوشارێکی گەورەی ئەمنی و تووندوتیژیی سیستماتیکی حکومەتی ئێراندا بوون و ئیدی شایانی ئەوەن ژیانێکی سەربەرزانەیان هەبێت.

هەروەها چۆمسکی سەرکۆنەی کوشتن و دەستبەسەرکردنی ناڕازییان لەلایەن حکومەتی ئێرانیشەوە دەکات و دەڵێت: لە چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی ئێران بە زیادکردنی گوشارەکانی لەسەر چالاکڤانان و نووسەران و رۆشنبیران، ویستوویەتی دەنگی ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکات، بەڵام کوژرانی ژینا ئەمینی جارێکی دیکە بووەوە هۆی دەنگ هەڵبڕینی خەڵکی ناڕازی و ناڕازییان دەیانەوێت نیشانی بدەن شیاوی ژیانێکی سەربەرزانە و پڕ لە ئازادی و یەکسانین.

لە چەند ساڵی رابردوودا، نوام چۆمسکی بیرمەند و نووسەری ناسراوی ئەمریکی چەندین پەیامی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.

پەیوەندیدار