جۆرجیۆ مێلۆنی سیاسەتمەداری راستڕەو لە رێگەی سەركەوتن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیتاڵیا، دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانى ژن لەو وڵاتەداز
دوینێ هەڵبژاردنەکانی ئیتاڵیا ئەنجامدرا و بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی میدیاکانی وڵاتەکە بڵاوی دەکەنەوە بەرەی راستڕەوی وڵاتەکە توانیویانە 42٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە بەدەست بهێنن.
بە گوێرەی ئەو ئەنجامانە جۆرجیا مێلۆنی، کەسی یەکەمی بەرەی راستڕەوەکان و سەرۆکی پارتی براکانی ئیتاڵیا، بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی، توندڕەوترین حکومەت لە دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دوەمەوە پێکدەهێنێت.
مێلۆنی دوای دەنگدانەکە ڕایگەیان، پارتەکەی خیانەت لە متمانەی خەڵک ناکات و ئیتاڵیەکان پەیامێکی ڕونیان لە بەرژەوەندی پێکهێنانی حکومەتێکی ڕاستڕەو نارد.
هەر لە هەڵبژاردنەکەدا، گروپی چەپەکان نزیکەی 29.5%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی سەرکردەکانی نەیانتوانی بەرەکەیان فراوان بکەن، بەوەش پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، لە پلەی سێهەمدا هاوپەیمانێتیەکەی جوزێپی کۆنتی توانیویەتی دەنگی سێهەم بەدەست بهێنێت.
دوای هەڵبژاردنەکانەکەش راگەیاندرا کە رێژەی بەشداریکردن 65٪ بووە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پیشوکە ساڵی 2018 ئەنجامدرا 10٪ کەمتری خەڵک بەشداریان کردوە.