گروپی هاکەرەکانی باکدور، زانیاری لە بارەی ئەو تیمەی ژینا ئەمینیان دەستگیرکرد دەداتە میدیاکان.
بەپێی زانیارییەکان، کاپتن ئینایەتوڵڵا ڕەفیعی، لەدایکبوی خودابەندەی سەر بە پارێزگای زەنجان، فەرماندەی ئەو تیمەی هێزی پۆلیس بووە کە ژینا ئەمینیان دەستبەسەر کردووە.
عەلی خۆشنام وند بە پلەی چاودێر یەکێکی دیکە بووە لە ئەندامانی تیمەکە لە گوندی خوشنامۆند لە بەرزاییەکانی باشووری پارێزگای لوڕستان لەدایکبووە.
پەرستۆ سەفاری، تەمەن 36 ساڵ و لە دایکلوی کرمانشا ئەو کەسەبووە کە لەشەقامەکەدا ژینا ئەمینی وەستاندووە.
فاتمە گوربان حوسێنی، تەمەن 27 ساڵ یەکێکی دیکە بووە لە بریکارەکانی ئەم تیمە کە ژینایان دەستبەسەر کردووە
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی گروپە هاککەرەکان پێی گەیشتوون، و بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، ژینا ئەمینی دەستگیرکراوە لەکاتی گواستنەوەی بۆ سەر ڤانەکە “بەرەنگاری بووەتەوە” و “لە ئەنجامی ئەو ململانێیە، سەری بەر مێزەکە کەوتووە”.
رۆژی (13/9/2022) کچێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ژینا ئەمینی، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیرشادی تاران بەهۆی شێوازی جلوبەرگەکەی جەڵتە لێی دەدات و دوای دو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، ئەم روداوەش بووە هۆی تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکی گەورە لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران، بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە تا ئەمڕۆ نزیکەی 100 کەس کوژراون.