1.ماست و شیری بێ چەوری و کەم چەوری بەکاربهێنرێت لە جیاتی ماست و شیری ئاسایی.
2.خواردنی دەرەوە و ئامادەكراو و خێرا مەخۆ.
3.خواردنی كوڵاوو بە هەڵم ئامادەكراوو برژاو بەكاربهێنین.
4.ماسی لە جیاتی گۆشتی سور و گوێز و بادەم و چەرەسات لەجیاتی قەیماغ و جبس و شیریني بخۆین.
5.كەم بەكارهێنانی رۆن لە خواردندا، ئەگەر بەكارهات زەیتی زەیتونی سروشتی باشترینە.
6.بەكارنەهێنانی كرێم و كەرە بۆ سەر خواردنەكان.
7.زۆر بەكارهێنانی سەوزە بەهەموو جۆرەكانیەوە.
8.میوە بەشێوەی پێویست بخورێت و زیادەرۆی تێدا نەكرێت.
9.رۆشتن بەپێ یان وەرزشكردن بۆ ماوەی نیو سەعات و زیاتر.
10.دابەزاندنی كێش بە كەمكردنەوەی كالۆری لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە لەو نەخۆشانەی كێشیان زيادە…




