لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، د. لەتیف رەشید ساڵەح، بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 269 پەرلەمانتار د. لەتیف رەشید ساڵح بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
هاوکات له کۆی دەنگی 269 په‌رله‌مانتار د. لەتیف رەشید 162 دەنگی به‌ده‌ستهێنا و بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق،
سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق كێیه؟
عه‌بدوللـه‌تیف جه‌مال ره‌شید له ساڵی 1944 له شاری سلێمانی له‌دایكبوه و له ساڵی 1968 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری شارستانی له زانكۆی لیڤه‌رپول وه‌رگرتوه، له ساڵی 1972 بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و له ساڵی 1976یش له ئه‌ندازیاری له زانكۆی مانچسته‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌رگرتوه.
عه‌بدوللـه‌تیف جه‌مال ره‌شید په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك به‌رنامه و رێكخراوی تایبه‌ت به ئه‌ندازیاری و گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی و سه‌ركرده كورد و عێراقییه‌كانه‌وه هه‌بوه، پێشتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای پڕۆژه له ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (UNFAO) له یه‌مه‌ن و سعودیه كاری كردوه، ئه‌ندازیاری شاره‌زایه و ئه‌ندامی په‌یمانگای ئه‌ندازیاری شارستانی بریتانی (M.I.C.E) و كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئاودێری و ئاوه‌ڕۆیه (I.C.I.D).
عه‌بدوللـه‌تیف جه‌مال ره‌شید له ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 2010 وه‌ك وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق كاریكردوه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه كاندیدكرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری گشتی فاو له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له كانونی دوه‌می 2010دا وه‌ك ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی كۆماری عێراق ده‌ستنیشانكرا.
عه‌بدوللـه‌تیف جه‌مال ره‌شید له ساڵی 2018دا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2021 جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆی كاندید بكات و ڕایگه‌یاند، نوێنه‌رایه‌تی هیچ لایه‌نێك ده‌كات و به‌نیازی كشانه‌وه نییه تا كۆتایی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمار.
bestun latef