رۆژی دووشەممە 2022/10/17 شاندێكی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان ( نشتیمان كەمال، بێكەس قادر ، هیوا سەید سەلیم) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەردانی پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لە سوریا (یەكێتی) لە شاری هەولێر كرد ،
لەو سەردانەدا ڕەوشی سیاسی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی شاری عەفرین تەوەری سەرەكی دیدارە هاوبەشەكە بوون ،
ئەمەو شاندی میوان لە لایان بەرێز( محمود محمد ) ناسراو بە بابی سابیر و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە پێشوازی كران .